ئۆتۆمبێلێك لە گۆیژەی سلێمانی کەوتەخوارەوە و دوو سەرنشین گیانیانلەدەستدا

21-03-2017
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن هاتووچۆ گۆیژە
A+ A-

رووداو- سلێمانی

گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژە ئۆمبێلێك کەوتووەتەخوارەوە، بەو هۆیەوە دوو سەرنشین گیانیانلەدەستداوە و سێ سەرنشینی دیكەش برینداربوون.

كاروان حەمەسدیق، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ (سێشەممە 21-3-2017) ئۆتۆمبێلێکی جۆری "كیا سپۆرتاج" لە شاخی گۆیژە بە پێنج سەرنشینەوە کەوتووەتە خوارەوە. 

بەگوتەی كاروان حەمەسدیق سەرنشینێکیان هەر لە شوێنی رووداوەكە گیانیلەدەستداوە و چوار سەرنشینەکەی دیكەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون، دواتریش بریندارێکی دیکە گیانیلەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە عەرەبن و خەڵكی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن. لە ئەنجامی شارەزانەبوونیان بە رێگاكە دووچاری رووداوەكە بوون.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە