قەرەجەكان: كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنمان پێدەدەن ‌و دواتر لێمان ناپرسنەوە

21-03-2015
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن لەگەڵ رەنج قەرەجەکان
A+ A-

رووداو-هەولێر

لە بەرنامەیەی ئەمشەوی (لەگەڵ رەنج) ی (تۆڕی میدیایی رووداو) قەرەجەكان باس لەوە دەكەن، كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان حیزبەكان بەڵێنی باشبوونی ژیان ‌و گوزەرانیان پێدەدەن، بەڵام دواتر لێیان ناپرسنەوە.


ئەڵقەی ئەمجارەی بەرنامەکە، كە تایبەتە بە ژیان ‌و گوزەرانی قەرەجەكانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان ‌و بڕیارە كاژێر 9.5خولەكی ئەمشەو پێشكەشبكرێت، تێیدا قەرەجەكانی هەرێمی كوردستان داوادەكەن، وەكو هەموو كەسێكی ئاسایی ماف‌ و ژیانیان هەبێت ‌و گلەیی ئەوەش دەكەن  لە هەرێمی كوردستاندا پشتگوێخراون. 

سۆران سەعید، كە وەك نوێنەری وەزیری كار ‌و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بەشداری بەرنامەكەی كردووە، باس لەوە دەكات، قەرەجەكان وەكو هەموو خەڵكی ئاسایی هەرێمی كوردستان دەتوانن سوود لە پڕۆژەكانی ئەوان وەربگرن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە