رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی چەندین گوندی سنووری پارێزگای وان داخراون و گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی شارەکەش هەڵوەشێندرانەوە.
بەفربارین لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بەردەوامە، بەو هۆیەوە رێگەی 560 گوند و شارەدێ بەڕووی هاتووچۆدا داخراون. شەوی رابردووش گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشێندرانەوە؛ هەروەها ئەمڕۆ هەینی بۆ یەک رۆژ قوتابخانەکان بە هەمان هۆکار داخران.
بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا شەوی پێنجشەممە 20ی شوباتی 2025 گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی فەرید مەلەن لە شاری وانەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە هەڵوەشێندرانەوە، ژمارەیەک فڕۆکەش ناچار بوون لە ئامەد بنیشنەوە. جگە لەوەش، زۆرێک لە گەشتە ئاسمانییەکان کە پلانیان بۆ دانرابوو، بۆ ئەمڕۆ هەینی 21ی شوبات دواخران.
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 21ی شوبات لە پارێزگای وان تەمومژ دەبێت و بەهۆی سەرما و سۆڵە سەهۆڵبەندان دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ