بوومەلەرزەیەک شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند

21-02-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر روویدا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی و مادی نەبووە.
 
بوومەلەرزەیەک دەرەنگی شەوی رابڕدوو ناوچەی خۆی لە باکووری پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە چەندین شار و ناوچەی دیکەش هەستی پێکرا.
 
حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە کاژێر 23:14 بە کاتی خۆجێیی (22:44 بە کاتی هەولێر) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی ریختەر شاری خۆیی هەژاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری خۆیە و لە قۆڵایی 8 کیلۆمەتری زەوی روویداوە.
 
ساڵی رابردوو، سێ بوومەلەرزە ناوچەی خۆیان لە باکووری پارێزگای ورمێ هەژاند، لە 5-10-2022، یەکەمین بوومەلەرزە لە خۆی روویدا؛ دواتر لە 18-1-2023 و 28-1-2023 دوو بوومەلەرزەی دیکە شاری خۆییان هەژاند.
 
گوڕی ئەو بوومەلەرزانە زیاتر لە 5 پلەی ریختەر بوو، جگە لە زیانە مادییەکان، نزیکەی دوو هەزار و 500 کەس بریندار بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە