دەزگای ئاسایش: بکوژی پیاوە بەساڵاچووەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا

21-02-2024
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی بکوژی پیاوە 85 ساڵەکەی گەڕەکی گوڵانی هەڵەبجەی راگەیاند و دەڵێت؛ لەگەڵ کەسێکی دیکە کێشەی هەبووە و بە هەڵە تەقەی کردووە.
 
رۆژی چوارشەممە 21ـی شوباتی 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا کە ڤیدیۆی ساتی کوشتنی هاونیشتمانییەکەی هەڵەبجەی لەگەڵ بڵاوکردووەتەوە دەڵێت "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بکەری سەرەکیی رووداوی کوشتنی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی گوڵان لە پارێزگای هەڵەبجە بەناوی (ی. ع. م.) دەستگیرکرد و، دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ کرابوو."
 
شەوی یەکشەممە 28-01-2024 عەلی ئەوڕەحمان قادر، هاونیشتمانییەکی 85 ساڵانی هەڵەبجە لەکاتی چوونی بۆ نوێژی خەوتنان، لەبەردەم مزگەوتی گوڵان تەقەی لێکرا و بریندار کرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ دوای دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدانا و دەرکەوت بەهەڵە تەقەی لەم هاوڵاتییە کردووە و کێشەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا هەبووە. بۆیە ئێستا تۆمەتبار بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیدا بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."