فرۆشی کەلوپەلی ستۆک، دەستی دوو و براندەکان لە سنە قەدەخە دەکرێت

21-02-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سکرتێری کۆمیسیونی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کەلوپەل و دراوی پارێزگای سنە رایگەیاند، ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کەلوپەل چالاکیی زیاتر لە 125 براند و مارکەی لە ئێراندا قەدەخە کردووە و هەروەها ستۆک فرۆشییەکانی شاری سنەش کۆدەکرێنەوە.
 
عەلی خوداوەیسی، سکرتێری کۆمیسیونی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کەلوپەل و دراوی پارێزگای سنە، رۆژی سێشەممە، 20-02-2024، رایگەیاند، لەو 125 براندەی لە هەموو ئێراندا دەستنیشان کراون و دەبێت بەرهەمەکانیان کۆبکرێنەوە، شەش براندیان لە شاری سنەن، بۆ نموونە براندەکانی H&M، ئادیداس و زارا، کە دەبێت بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی و بازرگانیی  رێگری لە چالاکییەکانیان بکات.
 
عەلی خوداوەیسی دەڵێت، ستۆک فرۆشییەکانی شاری سنەش دەبێت تاوەکو دوو هەفتەی دیکە چالاکییەکانیان رابگرن. هۆکاری داخستنی دووکانە فرۆشیارەکانی کەلوپەلی ستۆک و دەستی دووی گەڕاندووەتەوە بۆ لایەنی "تەندروستیی و بایوتیرۆریزم".
 
خوداوەیسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای سنە و بەتایبەت لە ناوەندی شار "مۆڵەت بە هیچ دووکانێک نەدراوە کەلوپەلی ستۆک بفرۆشن و یان براندەکان مۆڵەتیان پێنەدراوە تابلۆ هەڵواسن، بۆیە فرۆشی ئەو کەلوپەلانە وەک قاچاخ لە قەڵەم دەدرێن و دەبێت دابخرێن".
 
بازاڕی تاناکۆرا یان کۆنەفرۆشی شاری سنە، بازاڕێکی گەورەیە و لەبەرئەوەی هەندێجار نرخیان لە بازاڕ کەمترە و خەڵک پێیان وایە کوالێتی کەلوپەلەکانیان لە بەرهەمە ناوخۆییەکان باشترە، کڕیاری زۆریان هەیە.
 
چەند ساڵێکە حکومەتی ئێران بۆ برەودان بە بەرهەمی ناوخۆ، هاوردە و فرۆشتنی ئەو کەلوپەلانەی قەدەخە کردووە کەوا نموونەیان لە ناوخۆی ئێراندا بەرهەم دێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.