رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد و "سوپاسی هاوسۆزی و پشتگیریی" ئەو وڵاتەی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فۆتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا "بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان ئالوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و وزە."
باڵیۆزی ژاپۆن "پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی"، ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "سوپاسی هاوسۆزی و پشتگیریی ژاپۆنی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆنی دووپات کردەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ