پارێزگای مەلەتی: 3103 باڵەخانە بەتەواوەتی رووخان

21-02-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو - هەولێر

پارێزگای مەلەتی لە باکووری کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕەش لە پارێزگای مەلەتی سێ هەزار و 103 باڵەخانە بەتەواوەتی رووخاون.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 21ی شوباتی 2023 لە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای مەلەتی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە، بەهۆی دوو بوومەلەرزە 7.7 و 7.6 پلەییەکەی رۆژی شەشی شوبات لە پارێزگای مەڕەش کە شارۆچکەکانی پازارجخ و ئەلبیستان چەقی بوومەلەرزەکە بوون، لە پارێزگای مەلەتی سێ هەزار و 103 باڵەخانە رووخاون، هەروەها 18 هەزار و 29 باڵەخانە بەقورسی و دوو هەزار و 29 باڵەخانە بە ئاستی مامناوەند زیانیان بەرکەوتووە، 494 باڵەخانەش پێویستە بە خێرایی بڕوخێندرێن. 
 
پارێزگای مەلەتی دەڵێت، ئێستا لە مەلەتی پاشماوەی نۆ باڵەخانەی رووخاو لابراون و لە 24 باڵەخانەدا کارکردن بۆ لابردنی پاشماوەی باڵەخانە رووخاوەکان بەردەوامن. 
 

باڵەخانەیەکی رووخاو دوای بوومەلەرزەکە لە مەلەتیی باکووری کوردستان. وێنە؛ AA

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، 15 هەزار و 758 کەس لە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە لە ژێر سێ هەزار و 51 خێوەتدا  دەمێننەوە. لە ناوچە داخراوەکاندا شەش هەزار و 935 کەس جێگیرکراون، هەروەها 12 هەزار و 623 خێوەتی دیکەش بەسەر زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەدا دابەشکراون. 
 
پارێزگای مەلەتی پێشتر رایگەیاندبوو، بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕەش لە پارێزگای مەلەتی یەک هەزار و 346 کەس گیانیانلەدەستداوە و شەش هەزار و 962 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیان و کاژێر 12:43 خولەکی نیوەڕۆی 6ی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر، کە چەقەکەیان لە مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا 41 هەزار و 156 کەس گیانیان لەدەستداوە و 114 هەزار و 505 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.