بەرەی یەکگرتووی کورد: لە ئێران هەوڵی تواندنەوەی زمانی کوردی دەدرێت

21-02-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

 

بەرەی یەکگرتووی کورد داوا لە دەسەڵاتی ئێران دەکات بەو رادەیەی گرنگی بە پەرەپێدانی زمانی فارسی وەکو زمانێکی هاوبەش دەدات، ئەوەندەش گرنگی بە پەرەپێدانی زمانی نەتەوەکانی دیکەی نێو ئەو وڵاتە بدات.
 
بەرەی یەکگرتووی کورد کە رێکخراوێکی سیاسیی ئاشکرایە و لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی دەکات لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەڵێت، بەپێی یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، ئەرکی دەسەڵاتە هەلی پەروەردە و فێربوون بۆ زمانی نەتەوەکانی نێو ئێران بڕەخسێنێت، بەڵام دەسەڵاتی ئێران بە پێچەوانەی ئەو یاسایانە هەڵسوکەوتی کردووە.
 
دەشڵێت، هەر چەندە "گوشار و پیلان بۆ فەوتاندن و تواندنەوەی زمانی کوردی لە ئارادا بێت"، بەو رادەیە و زیاتریش، هەوڵ و تێکۆشان بۆ گەشەپێدانی زمانی کوردی لە ئارادایە.
 
بەرەی یەکگرتووی کورد دەڵێت، گەلی کورد بە دانی باجی زۆر توانیویەتی زمانی خۆی بپارێزێت، بەڵام زاڵبوونی زمانەکانی دیکە بە تایبەت لە بواری پەروەردە، کاریگەری نەرێنییان لەسەر داناوە.
 
لە دەستووری ئێراندا ئاماژە بەوە کراوە، گەلانی نێو ئەو وڵاتە دەتوانن لە قوتابخانە و زانکۆکاندا وانەی زمان و ئەدەبی خۆیان بخوێنن، بەڵام ئەو بڕگەیەی دەستوور جێبەجێ ناکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.