سەتان کەس لەبەردەم بانکەکانی ئامەد نۆرەیان گرتووە بۆ وەرگرتنی قەرەبوو

21-02-2023
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
لە ئامەد نۆرەی زیاندمەندانی بوومەلەرزە بۆ وەرگرتنی قەرەبوو بە کیلۆمتر درێژ بووە
لە ئامەد نۆرەی زیاندمەندانی بوومەلەرزە بۆ وەرگرتنی قەرەبوو بە کیلۆمتر درێژ بووە
نیشانەکردن ئامەد بوومەلەرزە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەتان کەس لە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە ئامەد بۆ وەرگرتنی بڕێک هاریکاری لە بانک نۆرەیان گرتووە. ئەو نۆرە درێژە، کە لە هەندێک شوێندا دەگاتە کیلۆمەترێک، بۆ وەرگرتنی 10 هەزار لیرەی تورکییە (530 دۆلار)، دەوڵەت بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە تەرخانی کردووە، کە خانوویان لەدەستداوە.
 
محەممەد ئۆساڵ، زەرەرمەندی بوومەلەرزە لە ئامەد لە نۆرە وەستاوە و دەڵێ "10 هەزار لیرەی تورکی بەشمان ناکات، بەڵام مەجبوورین و دەبێت قبووڵی بکەین".
 
زەرەرمەندێکی دیکەی بوومەلەرزە بەناوی ئیبراهیم دەمیر، گوتی "دەبینی چیمان بەسەر هاتووە، هەموومان پەرێشانین کە بەو بڕە پارەیە چی بکەین و چی نەکەین. ئەو بڕە پارەیە دەردمان دەرمان ناکات".
 
ساڵح داغ، بە هەمان شێوە زەرەرمەندە و دەڵێ "باڵەخانەکەمان درزی بردووە و قووم و چەوی لێ دێتە خوارەوە. من هیچ جێگەیەکی دیکەم نییە بۆی بچم".
 
سەرەڕای کەمیی ئەو بڕە پارەیە و نۆرەی دوورودرێژ، هەندێک کەس نەیانتوانیوە وەریبگرن و سوودمەند بن، تاوەکو کەلێنێکی پێ پڕبکەنەوە.
 
خانم دۆغان، زەرەرمەندبووی بوومەلەرزە یەکێکە لەوان. دەڵێ "خانووەکەم خراپ بووە، دەوڵەت نە هاوکاریمان دەکات، نە پارەمان پێدەدات".
 
مەحموود دەمیر هەمان دەردی خانم دۆغانی هەیە و داوا دەکات سەردانی ماڵەکەی بکەن، دەڵێ "ماڵی من بووەتە وێرانە، وەرن خۆتان سەیر بکەن، بەڵام (لیژنەکانی قەرەبووی حکومەت) سەیریان نەکرد و پارەشیان نەدا".
 
بەهۆی بوومەلەرزەی شەشی شوبات، تەنیا لە ئامەد هەزار و 110 خانوو بە سەختی زەرەرمەند بوون و بڕیاردراوە بەتەواوی بڕووخێنرێن. بۆ خاوەنی ئەو خانووانە دەوڵەت 15 هەزار لیرە هاوکاری پێشکەش دەکات تاوەکو ماڵەکانیان بگوازنەوە، هەروەها مانگانە پێنج هەزار لیرەیان پێدەدات تاوەکو کرێی خانوو بدەن. بۆ کرێچییەکانیش، ئەوانەی بێ ماڵوحاڵ بوون، دەوڵەت مانگانە دوو هەزار لیرە دەدات. ئەو هاوکارییانەش تاوەکو ساڵێک بەردەوام دەبن.
 
هەر لە ئامەد، 10 هەزار و 977 خانوو بە کەمی زیانیان بەرکەوتووە. بۆ خاوەنی ئەو خانووانە تەنیا یەک جار حکومەت 10 هەزار لیرە دەدات. بەڵام بۆ قەرەبووکردنەوەیان بۆ کەلوپەلی نێو ماڵ، تائێستا حکومەتی تورکیا هیچ بودجەیەکی تەرخان نەکردووە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.