دەزگای روانگە 'پاڵەوانی بیرکاری' هەڵدەبژێرێت

21-02-2022
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەزگای روانگە رایگەیاند، پێشبڕکێی بیرکاری لە نێوان قوتابیانی پۆلی 10ی بەشی زانستی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان رێکدەخەن و 464 قوتابی بەشداریی تێدا دەکەن. بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی دەزگاکەش دەڵێت، ئامانجیانە ئاستی زانستیی خوێندکاران بەرزبکەنەوە.
 
رۆژی دووشەممە 21-2-2022، ئاری رەسوڵ، بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی دەزگای روانگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمە چوارەمین ساڵی پێشبڕکێیەکەیە، سەرەتا ئامانجمان تەنیا ئەوە بوو خوێندکاران روو بکەنە بەشە زانستییەکان، بەڵام ئێستا ئامانجەکانمان فراوانتر بووە و دەمانەوێت فکر و هزری خوێندکارانیش بەهێز بکەین".
 
قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێیەکە رۆژی سێشەممە 22-2-2022، دەستپێدەکات و 464 قوتابی لە 21 هۆڵی تاقیکردنەوە لە هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەیەک دەکەن و 60 قوتابی بۆ قۆناخی دووەم هەڵدەبژێردرێن.
 
لە قۆناخی دووەمدا، 60 قوتابییەکە تاقیکردنەوەی قۆناخی دووەم دەکەن و شەش قوتابی بۆ قۆناخی کۆتایی هەڵدەبژێردرێن.
 
قۆناخی کۆتایی لە شاری هەولێر دەکرێت، بەشێوازی راستەوخۆ قوتابیان پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی "پاڵەوانی بیرکاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان"، دواتر براوەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دەستنیشان دەکرێن و خەڵات دەکرێن. 
 
ئەو قوتابیانەی لە سەرەتاوە بەشداریی پێشبڕکێیەکە دەکەن، بەسەر شەش بەڕێوەبەرایەتەی گشتیی پەروەردەی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دابەشکراون:
 
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر / 142 قوتابی 
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی / 119 قوتابی
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك / 134 قوتابی 
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان / 32 قوتابی
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووك / 23 قوتابی
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە / 14 قوتابی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.