رووداو دیجیتاڵ
لیڤانا، منداڵێکی کوردە و بە جووڵە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی سەرنجی کۆمپانیاکانی جلوبەرگ و رێکلامی لە نەمسا بۆ خۆی راکێشاوە.
لیڤانا عەلی خەلیل، منداڵێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، باوکی خەڵکی دێرکی پارێزگای حەسەکەیە، دایکیشی خەڵکی شاری عەفرینە. ئێستا لە وڵاتی نەمسا نیشتەجێن.
هەرچەندە لیڤانا تەمەنی تەنیا دوو ساڵ و 7 مانگە، بەڵام لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەمسایی گرێبەستی واژۆکردووە بۆ نمایشکردنی مارکەکانی جلوبەرگی کۆمپانیاکە. هیند ئەحمەد، دایکی لیڤانا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆمپانیا پەیوەندیان پێوەکردوون بۆئەوەی لیڤانا نمایشی جلوبەرگیان بۆ بکات.
لیڤانا بەوپەڕی بوێرییەوە لەبەردەم کامێراکان دەوەستێت؛ هەبوونی رووخسارێکی جوان و سەرنجڕاکێشیش وایکردووە متمانەی زیاتری بەخۆی هەبێت.
شەڕی ناوخۆی سووریا لە ساڵی 2011 دەستیپێکرد و ئەنجامێکیشی بریتیبووە لە ئاوارەبوون و کۆچبەربوونی ملیۆنان کەس؛ دەیان هەزار کەس لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا چوونەتە وڵاتانی دیکە و دەستیان بە ژیانێکی نوێ کردووە. خێزانی لیڤانا لەو ئاوارانەن کە ژیانێکی نوێیان لە نەمسا دەستپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ