ئەدیبانی كورد: زمان، هاوشێوەی چەک كاریگەری هەبووە لە مانەوەی ناسنامەی كورد

21-02-2019
جەمال ئەحمەد جەمیل
جەمال ئەحمەد جەمیل
 تێكستە ئەدەبییەكان باشترین شوێنی پاراستن و زیندووهێشتنەوەی زمان بوون
تێكستە ئەدەبییەكان باشترین شوێنی پاراستن و زیندووهێشتنەوەی زمان بوون
نیشانەکردن زمانی دایک
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی دایکە. لە باشووری کوردستان چەندین چالاکی بەوبۆنەوە بەڕێوەدەچن. زۆربەی ئەدیب، سیاسەتڤان و سەرکردەکانی کورد لە رابردوودا زمانیان بە سەرچاوە و هێزی خەبات زانیوە و دەڵێن، شادەماری نەتەوەیە.

ئەدیب و نووسەران زمانی کوردیان بە چەکێکی هاوشانی خەباتی کورد پێناسە کردووە و، هەوڵی پاراستنیان داوە لەو هەڕەشە و ئاستەنگانەی هاتوونەتە بەردەمی.

پرسی زمان بەردەوام بەشێك بووە لە خەباتی سیاسی گەلی كورد، هەروەك چۆن سیاسییەكان بەردەوام بەدوایەوە بوون، ئەدیبانی كوردیش لە زۆربەی شیعر و هەڵبەستەكانیاندا مانەوەی نەتەوە و پێشكەوتنی بیری نەتەوایەتییان بەستووەتەوە بە پەیوەست بوون بە زمانەوە. 

لای عەلائەددین سەجادی، زمان شادەماری نەتەوەیە. شێخ مەحموودی حەفید، مەلیكی كوردستان لە نامەیەكیدا دەڵێت "ئەگەر ئینكاری حقوقی میللەتی كورد بكات عەرەب، بێ شك نوێژی مازی بە كوردی قەزا ئەكەم"، نموونەی دیكە زۆرن كە بەمشێوەیە تێڕوانینی نووسەران و خەباتكارانی كورد بۆ زمان، وەكو ناسنامەی نەتەوە پیشانبدەن.

زمان بەلای ئەدیبانی كوردەوە، ئەو چەكە بووە، كە هەمیشە شانبەشانی شۆڕشەكانی كورد، كاریگەری هەبووە لەسەر مانەوەی ناسنامەی كورد و، تێكستە ئەدەبییەكان باشترین شوێنی پاراستن و زیندووهێشتنەوەی زمان بوون.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە