مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان لەو ناوچانەی بایکۆتی خوێندن کراوە: بایکۆت بەردەوامە

21-01-2024
پێشەوا بەختیار
خۆپێشاندانی بەرفراوانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی. وێنە: رووداو
خۆپێشاندانی بەرفراوانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

جارێکی دیکە لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان خۆپێشاندانی فراوانیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبن.
 
مامۆستا ناڕازییەکانی سلێمانی بە رێپیوان لە پەروەردەوە بۆ بەردەم دادگەی شارەکە رۆیشتن، بە درێژایی رێگەکە درووشمی "بایکۆت بەردەوامە"یان دەگوتەوە و داوای پلە بەرزکردنەوە و مووچە و دامەزراندنیان دەکرد؛ یەکێکیشیان بە گۆرانی خەمی دڵی دەردەبڕی.
 
بەهرۆز رەشید، مامۆستای ناڕازیی سلێمانی گوتی، "دەستخۆشی لە رووداو دەکەین کە بە راستگۆیانە و وەکو خۆی بابەتەکانی بایکۆت دەگوازنەوە، بە هەڕەشە و گوشار ناگەڕێینەوە و بایکۆت ناشکێت."
 
لە راپەڕین سەرەڕای گوشارەکان بۆ ئەنجامنەدانی خۆپێشاندان، بەڵام ژمارەیەکی زۆرتر لە مامۆستایان چوونە بەردەم پەروەردەی شارەکە. لە هەڵەبجە و سەیدسادق بە هەمان شێوە، مامۆستایان دوای چوار مانگ، بڕیاری نەچوونەوەیان بۆ قوتابخانە نوێکردەوە.
 
تەرکە قاسم، مامۆستای ناڕازی لە رانیە رووی قسەکانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "بۆ بایکۆت بشکێنم؟ مووچەم پێدراوە؟ مووچە پاشەکەوتکراوەکانم وەرگرتووەتەوە؟ ئیدی بۆ بیشکێنم؟"
 
مامۆستایەکی ناڕازییش لە هەڵەبجە بەناوی ئەبوبەکر محەممەد گوتی، "تاوەکو زووڵمی مووچە بەردەوام بێت، شەقام چۆڵ نابێت، بەیانی داواکانمان وەڵام بدەنەوە، من ئەمڕۆ دەچمەوە قوتابخانە."
 
شاخەوان والید مامۆستای ناڕازی لە سەیدسادقیش باسی لەوە کرد، "هیچ مامۆستایەکی سەیدسادق دەوام ناکات، بە مامۆستای وانەبێژ و میلاکیشەوە."
 
سەرەڕای پەیامی بایکۆت و خۆپێشاندان لە شارەکان، بەشێک لە قوتابخانەکان وانەیان تێدا دەخوێندرا، قوتابخانەیەک لە گەرمیان چەند رۆژێکە وانە بە ئەو قوتابییانە دەڵێنەوە کە لە قۆناخی بنەڕەتی وانە دەخوێنن، لە هەمان کاتدا و بەشێك لە مامۆستاکان بایکۆتیان نەشکاندووە.
 
محەممەد شوان، قوتابی لە کەلار دەڵێت، "وەکو قوتابییەکی پۆلی حەوت، دڵخۆشم قوتابخانە کراوەتەوە." یاران ئەرکان قوتابییەکی دیکەی کەلارە و گوتی، "دڵخۆشم قوتابخانە کراوەتەوە."
 
پەروەردە بە مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژانی راگەیاندووە، گەر بایکۆت نەشکێنن، ئەوانەی میلاکن دوای یەک مانگ نەهاتن و وانەبێژ دوای یەک هەفتە سزای قورس دەدرێن. دوای چوار کاژێر لە خۆپێشاندان، جارێکی دیکە بەبێ دەستکەوت مامۆستاکان گەڕانەوە ماڵەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".