یاریزانێکی کوردی هەڵبژاردەی عێراق: نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی کردووین بۆ هەولێر

21-01-2023
شەنگە ئەحمەد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازیی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازیی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق کرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کردوون بۆ هەولێر و پشگیریی خۆیشی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک کە هەڵبژاردەی عێراق پێویستی بێت.
 
ئەمڕۆ شەممە، 21-1-2023، ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق چاویان بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوت. ئەو یاریزانە دەڵێت، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کردین بۆ هەولێر و بایەخێکی تایبەتیشی بە یاریزانە کوردەکان دا و جەختی لەوە کردەوە کە ئێمەش لەگەڵ یاریزانەکان سەردانی هەولێر بکەین".
 
یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق گوتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەرەوپێشچوونی هەڵبژاردەی عێراق، راهێنەری نوێی بۆ هەڵبژاردەکە هێناوە. گوتیشی: "محەممەد شیاع سوودانی چاوەڕێی ئەوە دەکات لە چوارساڵی داهاتوودا بەشداریی جامی جیهانی بکەین"
 
لەبارەی ئەو بەڵێنانەی پارێزگاری بەسرە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا بە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراقیدا بە پێشکێشکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەموو یاریزانەکان. ئاسۆ رۆستەم دەڵێت، "زۆر سوپاسی پارێزگاری بەسرە دەکەین، هەرچەندە تائێستا ئەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون، بەڵام رەنگە لە داهاتوودا جێبەجێ بکرێن."
 
هەڵبژاردەی عێراق، دوای زیاتر لە 35 ساڵ نازناوی جامی کەنداوی بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی عومان بەدەستهێنا.

 

 
عێراق بەبردنەوەی ئەم نازناوە بووە خاوەنی دووەم زۆرترین نازناو لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکە، کوەیت 10 جار بووەتە پاڵەوان، عێراق 4 نازناوی بردووەتەوە و جگە لە کوەیت هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکە زیاتر لە عێراق نازناوەکەی نەبردووەتەوە.
 
لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق سێ یاریزانی کورد یارییان دەکرد، کە هەریەکە لە شێرکۆ کەریم، یاریزانی یانەی کوێتی کوێتی، ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی یانەی سالمیەی کوێتی و رێوان ئەمین، یاریزانی یانەی داڵکورد بوون و لەگەڵ هەڵبژاردەکە نازناوی جامی کەنداویان بردەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم چووە بەغدا، دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمەکەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە دەستەی راهێنەران، یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق و ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد.
 
نێچیرڤان بارزانی، تەوقەیەکی گەرمی لەگەڵ خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و سەرجەم ئەندامانی دەستەی راهێنەران و یاریزانانی هەڵبژاردەکە کرد و پیرۆزبایی بردنەوەی جامی کەنداویان لێکردن.
 
رۆژی شەممە، 21-01-2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە بۆنەی بردنەوەی جامی کەنداو، رۆژی دووشەممە، 23-01-2023، کاژێر 2:30ی پاش نیوه‌ڕۆ، لە یاریگەى نێودەوڵەتیى فه‌ره‌نسۆ هەریرى بە ئاهەنگێک پێشوازى لە یاریزانان و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

یەکگرتوو زیاتر لە 60 بەربژێری بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.