رووداو - گەرمیان
شۆفڵێک کە بە مەبەستی پاککردنەوەی رێگە بەفراوییەکانی سەرتەکی بەمۆ لەسەر رێگەکان کاری دەکرد، وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
سمکۆ سالار موشیر، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شۆفێری شۆفڵەکە وەکو خێرخواز هاتووە کار بکات، هەر لە سەرەتای رێگەکەدا بەهۆی بەستنی رێگەکەوە شۆفڵەکەی وەرگەڕاوە و گیانی لەدەستداوە".
بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ ئاماژەی بەوەش کرد، رێگەی دەروازەی پشتە و گوندی گڵێجاڕ بە تەواوی داخراون، دوو رۆژە شۆفڵ لە رێگەکەدا کار دەکات، بەڵام نەتوانراوە پاکبکرێتەوە.
سمکۆ سالار گوتیشی، تاوەکو ئێستا شۆفێری شۆفڵەکە لەژێر شۆفڵەکەدایە و لە هەوڵداین دەریبهێنین، بەهۆی ئەوەی رێگەکەش بەستوویەتی، ناتوانین هیچ ئۆتۆمبێلێک ببەینە ئەوێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ