شانۆکارانی مەریوان کێشە دیارەکانی خەڵک دەکەنە شانۆ

21-01-2022
رووداو @Rudawkurdish
شانۆکارانی مەریوان کێشە دیارەکانی خەڵک دەکەنە شانۆ
شانۆکارانی مەریوان کێشە دیارەکانی خەڵک دەکەنە شانۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شانۆکارانی مەریوان کێشەکانی گەنجان دەکەن بە هەوێنی کارەکانیان.
 
شانۆیەکی شانۆکارانی مەریوان لەبارەی شوناسی نەتەوەیی و کێشەکانی گەنجان نمایشکرا، شانۆی "من کێم" لە نووسین و دەرهێنانی سۆران حوسێنییە.
 
سۆران حوسێنی، نووسەر و دەرهێنەری شانۆی "من کێم" دەڵێت، "وەکو تیمێکی کۆمەڵایەتیی کارمان کردووە، چونکە دەبینین زۆر کەس وڵات جێدەهێڵن و کۆچدەکەن، ئاو و خاک بەجێدەهێڵن، باسی کۆلبەری، سووتانی گەنجەکانمان لەنێو دارستانەکان و باسی کێشەکانی کۆمەڵگەمان کردووە، هەوڵمانداوە بەزمانێکی لاوان و سادەوە باسی ئەو کێشانە بکەین."
 
شانۆکە بەرهەمی گرووپی زێدە و 12 ئەکتەر رۆڵی تێدا دەبینن، شانۆکە هەوڵێکە بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەبارەی کێشەکانی گەنجان، ئەکتەرانی ئەو شانۆیە دەڵێن کۆچکردن بووەتە کێشەیەکی گەورە.
 
ئایرا دەشتی، ئەکتەری شانۆکەیە و گوتی، "کۆچبەری بووە بە ئاواتی خەڵکی ئەم نیشتمانە، بۆیە لەو رووەوە کارەکانمان کرد، ئیشەڵلا هیچ کەسێک ئیدی بیر لە کۆچکردن ناکاتەوە، ویستمان لەو رێگەیەوە پەیامی خۆمان بگەیێنین."
 
بەهۆی بەفر بارین شانۆکە تەنیا لە یەک شەودا نمایشکرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.