رووداو - سلێمانی
لە بەیاننامەیەكدا كە كاژێر 8ی ئەمشەو 21-1-2016 بڵاویانكردەوە، لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی، بایكۆتكردنی خوێندنیان راگەیاند.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، مامۆستایان رۆژانی 24 و 25ی ئەم مانگە سەردانی قوتابخانەكان دەكەنەوە بەمەبەستی پێدانەوەی نمرەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم، بەڵام لە رۆژی 26-1-2016 بایكۆتی خوێندن دەكەن.
لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان و مۆستایانی ناڕازیی جەختیانكردەوە، تاوەكو مووچەی مانگی ئەیلولی 2015 و مووچەی مانگێكی دیكەشیان بۆ خەرجنەكرێت، بایكۆت ناشكێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ