رووداو دیجیتاڵ
هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیێنێت، بەهۆی قەرەباڵخیی زۆرەوە، بڕیاریانداوە لە رۆژانی هەینی لە کاژێر 13:00 تاوەکو 20:00 هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر قەدەخە بکەن.
هاتووچۆی هەولێر نووسیویەتی، هاتووچۆکردن لە سەنتەری شار لەو کاتەدا تەنیا پیادە دەبێت. هەروەها لە دوای کاژێر 20:00 هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.
دەرکردنی ئەو بڕیارە بەهۆی ئەوەیە رۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر خەڵک و گەشتیار روودەکەنە سەنتەری شارەکە، کە قەڵا و بازاڕی سەرەکیی لەوێدا هەڵکەوتوون، هەروەها بازاڕی شێخەڵڵا و پارکی شار و نافوورە لە هەمان سەنتەردان.
هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت، بەهۆی کۆبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک لە سەنتەری شارەکە، پیادە و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل تێکەڵ دەبن لە شەقامەکاندا و دەبێتە هۆی خنکانی شەقام و دروستبوونی جەنجاڵی، ئەوەش سیمایەکی ناشرین بە شەقامەکانی نێو بازاڕ دەبەخشێت.
هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە و بەهۆی قەڵا دێرینەکەی و شوێنە گەشتیارییەکانی دیکەی سنووری پارێزگاکەی، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن. نەبوونی سیستمێکی تۆکمەی گواستنەوەی گشتیش، ژمارەی ئۆتۆمبێلی لە شارەکە زیادکردووە.
تەنیا هەولێر نییە بەدەست نەبوونی سیستمی گواستنەوەی گشتییەوە دەناڵێنت، لە تەواوی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان هەمان کێشە هەیە.
بەپێی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە مانگی شوباتی 2024 کردوویەتی، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن و 350 هەزار ئۆتۆمبێل هەن، 2 ملیۆن و 200 هەزاریان لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکران و 150هەزاریشیان تۆمارنەکراون.
لە هەولێر نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار ئۆتۆمبێل، سلێمانی 670 هەزار ئۆتۆمبێل و دهۆک 500 هەزار ئۆتۆمبێل هەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ