قائیمقامى داقووق: ئەو پەڕۆیەی بینراوە لافیتەی پرسە بووە نەک ئاڵای داعش

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

قامیمقامى داقووق رەتیکردەوە ئاڵاى رێکخراوى داعش لە یەکێک لە گوندەکانى سنوورى ئەو قەزایە هەڵکرابێت و دەڵێت: "ئەوەى هەڵوەسراوە لافیتەى پرسە بووە". 
 
سیراجەدین عاسى، قایمقامى قەزاى داقووق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانى ئەمنى و سەربازى سنوورى قەزاکەى قسەى کردووە لە بارەى دەنگۆى هەڵکردنى ئاڵا داعش و پێیان راگەیاندووە ئەوەى هەڵوەسراوە، ئاڵاى داعش نەبووە بەڵکو لافیتەى پرسە بووە.
 
ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو دەنگۆیە بڵاوکرایەوە کە لە قوتابخانەیەکى گوندى خالید لە سنوورى داقووق ئاڵایەکى رێکخراوى داعش هەڵکراوە. 
 
قایمقامى قەزاى داقووق گوتى: "لیواى 78ى سوپا و دەزگا ئەمنییەکانى دیکە جەختیان لەوە کردەوە ئەو زانیارییە 100% راست نییە و لافیتەى پرسەکە لەسەر دیوارى ماڵێک هەڵوەسراوە، دواى ئەوەى گومان لەسەرى هەبووە، لێى دڵنیابوونەتەوە، کە ئاڵاى داعش نییە".
 
داقووق یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانى سنوورى پارێزگاى کەرکووک، زۆرینەى دانیشتووانەکەى کوردى کاکەیین.
 
پێشتر لە 11ى کانوونى یەکەمی 2024 لەسەر قوتابخانەی سەرەتایی گوندی عوفییە لە قەزای حەویجە لە کەرکووک ئاڵای عێراق لابرا و لە شوێنەکەیدا ئاڵای داعش هەڵکرا، دواتر چەند کەسێک بەتۆمەتی هەڵکردنى ئەو ئاڵایە دەستگیرکران.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووسینگەی کەرکووکی مادەی 140 بەچڕی دەستیان بە کارکردن کردووە لە وردبیبیکردنی زیاتر لە 60 هەزار مامەڵەی خێزانی یەک فۆڕم

وردبینی لە مامەڵەی 'یەک فۆرم'ـی 60 هەزار خێزانی سنووری مادەی 140 دەکرێت

نووسینگەی کەرکووکی مادەی 140 بەچڕی دەستیان بە کارکردن کردووە لە وردبیبیکردنی زیاتر لە 60 هەزار مامەڵەی خێزانی یەک فۆڕم، ئەوانەی کاتی خۆی لە گوندەکانیان دەرکران و لەنێو شار گیرسانەوە.