رووداو دیجیتاڵ
بەهرۆ قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ (هەینی، 20-12-2024)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "برای بەڕێزمان بەهرۆز محەممەد ساڵح قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد".
تەرمی بەهرۆز قەشانی براوەتە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی و بڕیارە لە گۆڕستانی سەیوان بەخاکبسپێردرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوە کرد، سبەی پرسەی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەڕێوەدەچێت.
بەهرۆز قەشانی، لە 27-01-2010 بۆ 27-12-2014 پارێزگاری سلێمانی بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ