رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، کامەران شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستی کۆیە بە رووداوی گوت، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەمید فەرھاد محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نێوان کۆیە – هەولێر لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، "رووداوەکە نزیک کاژێر 04:00ی ئێوارە روویداوە و عەمید فەرهاد بەتەنیا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و هیچ سەرنشینێکی دیکەی لەگەڵ نەبووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ