فەلەکناسیی کوردستان: شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە یەڵدایە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی رۆژژمێری زایینی، ئەمڕۆ دوایین رۆژی پاییز و 21ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی زستانە و شەوەکەشی درێژترین شەوی ساڵە، کە بە یەڵدا ناسراوە.
ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان ئەمڕۆ هەینی، 20-10-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رۆژی شەممە، 21-12-2024 یەکەم رۆژی وەرزی زستان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات".
ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم شەوی زستان بە شەوی یەڵدا ناسراوە و دەبێتە درێژترین شەوی ساڵەکە، کە شەوی 21 لەسەر 22ـی ئەم مانگە دەبێت و شەوەکە زیاتر لە 13 کاژێر درێژە.
ساڵی رابردوو 22ـی مانگی 12، یەكەم رۆژی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باكووری زەوی دەستپیپێکرد و شەوەکەشی بووە درێژترین شەوی ساڵ.
شەوی یەڵدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرنگی زۆری پێدەدرێت و خێزانەکان وەک نەریتێکی کۆن ئەو شەوە لەدەوری یەک کۆدەبنەوە و بەڕازاندنەوەی سفرە و خوانیان شەوەکە بەرێدەکەن.
ساڵانە لە شەوی یەڵدادا لە هەرێمی کوردستان چەندین چالاکیی جیاواز لەلایەن کەرتی تایبەت و رێکخراوەکانەوە بەڕێوە دەبرێت.