یەکێتی: لەگەڵ پارتی لە بارەی کەرکووک کۆدەبینەوە

20-12-2023
فەهمی بورهان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕح
فەهمی بورهان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕح
نیشانەکردن یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەمنزیکانە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک کۆدەبنەوە. گوتیشی، ئیرادەیەکی هاوبەش هەیە بۆ بەشداری لە دانوستاندنەکاندا بە هاوبەشی.
 
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیشە لە بەرنامەی رووداوی کە نوێنەری فاتیح پێشکەشی دەکات، ئەمشەو (چوارشەممە، 20-12-2023) ئەمڕۆ گوتی: لە هەڵبژاردنی پارێزگەکاندا چاوەڕوانی بەشداریی زیاتری کورد بوون لە پرۆسەکەدا، بەڵام هاونیشتمانییانی کورد وەکو پێویست نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە بەرامبەریشدا بەپێچەوانەوە عەرەب بە رێژەیەکی زۆر بەرز، بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کرد."
 
لەبارەی هۆکارەکانی کەمی بەشداریکردنی هاونیشتمانییانی کوردیش لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەکاندا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، فەهمی بورهان گوتی "ئەگەر پارتی و یەکێتی یەک لیست بوونایە، خەڵک زیاتر بەشداری هەڵبژاردنی دەکرد، بەڵام رێکنەکەوتنی ئەو دوو لایەنە لەسەر لیست یان هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش، کاریگەریی خراپی لەسەر دەنگدەرانی کورد هەبوو."
 
فەهمی بورهان گوتیشی "هەندێک لایەنی بچووک گوتارێکی زۆر قورس و مەترسیداریان هەبوو لە بانگەشەدا، بەجۆرێک لایەنە عەرەبییەکان وایان هەستکرد رەوشەکەیان لەدەست دەردەچێت، هەربۆیە زۆرینەی هاووڵاتییانی عەرەب بەشداریی هەڵبژاردنەکانیان کرد."
 
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی حەویجەی بە نموونە هێنایەوە  و گوتی "تەنیا لە حەویجە، عەرەب زیاتر لە 100 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، کە ئەوە لە عێراقدا هاوشێوەی نییە."
 
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان باسی لە قۆناخی دوای هەڵبژاردن کرد و ئاشکرای کرد؛ ئەوان زانیارییان هەیە بەمنزیکانە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە کەرکووک کۆدەبنەوە و گوتی "کورد بە ئیرادەیەکی هاوبەشەوە دەچێتە دانوستاندن لە ناوچە کوردستانییەکان."
 
رۆژی 16 و 18ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، زیاتر لە 16 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو، زیاتر لە 6 ملیۆن کەس لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا. رۆژی 19-12-2023 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی بەرایی 94٪ـی دەنگەکانی راگەیاند.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لەکۆی 16 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگەی کەرکووک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 5 کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دوو کورسییان بەدەستهێناوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.

لە رێگەی نێوان کەلار-خانەقین سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی نێوان کەلار-خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.