رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و "هاوڕابوون" کە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق هێرشی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان رابگرێت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا تەبایی و لێكگهيشتنى لايه‌نه سياسييهكانیان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتی له هه‌رێمى كوردستان و لەسەر ئاستى عێراق به پێويست زانى.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-12-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ئامادەی بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان کردووە.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هێزه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق كرده‌وه و " هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره عێراقييه‌كان رێكارى پێويست بگرنه به‌ر بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه."
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "تهبايى و لێكگهيشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يهكێتييان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق به پێويست زانى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به لێكگه‌يشتن و باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌كان كرد."
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، باسکراون، ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ