کوردستان
![خۆپێشاندانێکی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە خۆپێشاندانێکی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە](https://www.rudaw.net/s3/rudaw.net/ContentFiles/703932Image1.jpg?mode=crop&quality=70&rand=1&scale=both&w=752&h=472&version=4928284)
خۆپێشاندانێکی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە
رووداو دیجیتاڵ
ماوەی پێنج ساڵە سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمی کوردستان دانەمەزراون کە ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار و 500 کەس دەبێت. نوێنەری گشتیی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەڵێت،" تاوەکو ئێستا 29 جار خۆپێشاندانمان کردووە و داوای دامەزراندن دەکەین، بەڵام کەس وەڵاممان ناداتەوە."
کاروان عەلی، نوێنەری دەرچووانی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی گوت، لە ساڵی 2017-2018ـەوە کە پێنج خولی دەرچوون دەکات، لە زانکۆ و پەیمانگەکان تاوەکو ئێستا دانەمەزراون و وەڵامێکی ئەوتۆیان دەستنەکەوتووە.
نوێنەری خوێندکارە یەکەمەکان دەڵێت، هەر کاتێک کە ئەوان خۆپێشاندان دەکەن، بە جۆرێک وەڵامیان دەدەنەوە کە زۆر پێویستن بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، "بەڵام لەگەڵ کۆتاییهاتنی خۆپێشاندانەکان، هیچ دەنگوباسێکی نامێنێت."
لەبارەی نووسراوی ئەنجوومەنی فیدراڵیی عێراق بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمی سەر بەشی زانکۆ و پەیمانگەکان، کاروان عەلی گوتی، "سەرەڕای نووسراوەکەی ئەنجوومەنی فیدراڵی، بەڵام هێشتا روون نییە کە چارەسنووسی ئێمە [سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان] چی لێدێت و ئایا بە جیددی دادەمەزرێین یان نا."
ئەو نوێنەرەی خوێندکارە یەکەمەکان ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو ئێستا 29 خۆپێشاندانیان کردووە بۆ دامەزراندنیان و لەماوەی ئەو پێنج ساڵە 2017-2018 تاوەکو 2021-2022، سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دانەمەزراون کە نزیکەی پێنج هەزار و 500 دەرچوو دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ