لە تاران بەهۆی پیسبوونی هەواوە دەوامی زانکۆ و قوتابخانەکان رادەگیرێت

20-12-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
حکومەتی ئێران داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە ماسکی N95 بەکاربهێنن.
حکومەتی ئێران داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە ماسکی N95 بەکاربهێنن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی پسبوونی هەوا دەوامی زانکۆ و قوتابخانەکان لە پایتەختی ئێران راگیرا. بەرپرسانی تاران پێیانوایە هەواکە بۆ کەسانی لاواز بەتایبەت بەساڵاچووان و منداڵان زۆر مەترسیدارە و ئاستی پیسیی هەوا چوار هێندەی هەوای ستانداردە. 
 
دەرویش گوڵ عەلیزادە، سەرپەرشتیاری فەرمانگەی ژینگەی تاران دەڵێت "کوالێتی هەوای تاران بۆ کەسانی لاواز مەترسیدارە. هۆکاری سەرەکی پیسبوونەکەش ئەو ئامێرانەیە کە بە سووتەمەنی کاردەکەن. بە تایبەت ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی."
 
پیسی هەوا چوار هێندەی ئەو رێژەیەیە کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە رێژەیەکی مەترسیدار دیاری کردووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای ئایکیو ئێیەر، ئێران 24ـەمین وڵاتە کە پیسترین هەوای هەیە. لە تاران 80٪ـی پیسبوونی هەوا بەهۆی ئەو ئامێرانەیە کە بە سووتەمەنی کاردەکەن. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بانکی جیهانی، لە ساڵی 2021دا بەهۆی پیسی هەواوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 41 هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەوە لە کاتێکدایە، ساڵانە 7 ملیۆن کەس بەهۆی پیسی هەواوە لە هەموو جیهان گیان لەدەستدەدەن.
 
حکومەت داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە ماسکی N95 بەکاربهێنن. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی فەرمانگەی ژینگەی ئێران، لە تاران 25 ملیۆن ئۆتۆمبێل و 12 ملیۆن ماتۆڕسکیل هەن، لەم ژمارەیەش 6.5 ملیۆن ئۆتۆمبێلیان کۆنن و لە ماتۆڕەکانیش 10 ملیۆنیان کۆنن. ئەوانەش هۆکاری سەرەکی پیسبوونی هەوای شارەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە