دەستەی ئامار: ئەم سەرژمێرییە سوودی زۆری بۆ پلانی حکومەت دەبێت

20-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن سەرژمێری 2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری شیکردنەوەی داتاکان لە دەستەی ئامار دەڵێت، ئەو سەرژمێرییەی دەکرێت سوودی زۆری بۆ پلانی حکومەت دەبێت و دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆئەوەی گەشەی دانیشتووان بزانرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەم رەقیب بەهائەدین محەممەد، بەڕێوەبەری شیکردنەوەی داتاکان لە دەستەی ئامار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شیکردنەوەی داتاکان یەکێکە لە کارە گرنگەکانی دوای سەرژمێری. دوای کۆکردنەوەی داتاکان و دڵنیابوونەوە لەوەی کەس لەبیرنەکراوە، داتاکان دەکرێن بە یەک پاکێج و وردبینییەکی وردیان دەکرێتەوە."
 
بەڕێوەبەری شیکردنەوەی داتاکان لە دەستەی ئامار دەڵێت، "کۆمەڵێک پێوەرمان بۆ دڵنیابوونەوە لە راستیی وەڵامی پرسیارەکان هەیە. دواتر پرسیارەکان دەکرێن بە رێژەی سەدی و رێژە بۆ هەر پرسیارێک دیاری دەکرێت، تاوەکو لە وەڵامەکان دڵنیا دەبینەوە."
 
بە گوتەی رەقیب بەهائەدین محەممەد، "ئەم سەرژمێرییە لەژێر ناونیشانی گەشەپێدانە، بەڵام سوودی زۆری بۆ پلانەکانی حکومەت دەبێت، لەوانە لە بواری پەروەردە، کۆمەڵایەتی و کار. حکومەت زۆر بە ئاسانی دەست لەسەر ئەو شوێنانە دادەنێت کە کێشەیان هەیە و پێویستە کاریان لەسەر بکرێت."
 
لەبارەی کاریگەریی سەرژمێری بۆ ساڵانی داهاتوو، بەڕێوەبەری شیکردنەوەی داتاکان لە دەستەی ئامار گوتی، "ئەم سەرژمێرییە دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دیاریکردنی گەشەی دانیشتووان، روون دەبێتەوە گەشەی دانیشتووان چۆن بووە و لە داهاتوو چۆن دەبێت."
 
رەقیب بەهائەدین محەممەد ئاماژەی بەوەش کرد، "سیستمەکە دیجیتاڵییە، بۆیە گۆڕینی زانیارییەکان و دەستکاریکردنیان زۆر ئەستەمە."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.