سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێرین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "ئەگەر کارەکان تەواو ببن، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت. هاوکات لیستی مووچەی مانگی 11ش دەنێردرێت."
 
لەبارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم، ئەو سەرچاوەیە گوتی، "وردبینیی ژمێرکاری لە لیستەکە بەردەوامە، دوای پڕۆسەی سەرژمێری، یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت."
 
ئەمڕۆ پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی داوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج بکات.
 
گوتیشی، "وردبینی لە لیستەکە ئەو هەموو کاتەی ناوێت، بەڵام حکومەتی عێراق هەموو مانگێک بیانوویەک دەدۆزێتەوە بۆئەوەی مووچە دوابکەوێت."
 
ئێستا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە، هەروەها رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش بەهۆی سەرژمێرییەوە پشووە، بۆیە خەرجکردنی مووچەکە دەکەوێتە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو.
 
رۆژی 03-11-2024 لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، تاوەکو وردبینی تێدا بکرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی، "ئەو وردبینییەی پێشووتر کرابوو ئەلیکترۆنی بوو، بەڵام ئەو وردبینییەی ئێستا چاوەڕوانین تەواو ببێت، وردبینیی ژمێرکارییە."
 
هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور لەکاتی شەڕی داعش. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لە پلانمان دایە 6 لیوای هاوبەش دروستبکەین

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لە دامەزراندنی ئەو دوو لیوا هاوبەشە سەرکەوتوو بوون. ئاماژەی بەوەش دا، "لە پلانمان دایە لە داهاتوودا زیاتر لە 6 لیوای هاوبەش دروستبکەین."