رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بارانبارین و لافاوی شەوی رابردوو لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان سێ منداڵ تاوەکو ئێستا بێ سەروشوێنن.
نیوەشەوی رابردوو بارانێکی بەخوڕ بەشێکی زۆری باکووری کوردستانی گرتەوە؛ بارانبارینەکە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچەی سەیدلەری شاری ئێلیهـ و سێ منداڵ کە خوشک و بران و تەمەنیان لەنێوان 3 ساڵ و 5 ساڵە لافاو بردنی تائێستا بێسەروشوێنن.
ئەکرەم جاناڵپ، پارێزگاری ئێلیهـ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لە گەڕەکی سەیدلەر 1.5 مەتر ئاو بەرزبووەوە و ئەوەش بووە هۆی رووخاندنی دیواری چەندین ماڵ.
ئەکرەم جاناڵپ گوتی، سێ منداڵی خێزانێک بێ سەروشوێنن و ژن و پیاوێک و دوو منداڵ لەلایەن هاووڵاتییانەوە رزگار کراون و بەهۆی برینداربوونیانەوە لەلایەن تیمەکانی جەندرمەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران.
تائێستا بەهۆی خراپی کەشوهەوا، پشووی خوێندن لە 16 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان راگەیێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ