رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاونیشتمانییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، "تکایە هەموو لایەک بە وردی چاودێریی دۆخی باران و لافاو بکەن، خۆتان و خێزانەکانتان لە کەنار و رووبار و چەمەکان مەترسی راڕەوی لافاو و پاشاوی بەنداوەکان دووربکەونەوە."
رۆژی دووشەممە، 20-11-2023، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، "بەڕێوەبەر و تیمەکانی سەرپەرشتیاری لافاو لە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکان هاوئاهەنگ و لە پەیوەندیدا بن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانییان."
وەزارەتی کشتوکاڵ هێڵە گەرمە فریاگوزارییەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە پەیوەندیدابن لەگەڵ تیم و بەرپرسەکانمان."
ئەو هێڵانەی لەلایەن کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراونەتەوە:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی:
دژوار فەتحوڵڵا 07504299152
سەنگەر حەسەن 07730858882
زوهێر حەیدەر 07736977881
بەڕێوەبەری بەنداوەکان:
دووکان: کۆچەر جەمال 07701549305
دەربەندیخان: سامان ئیسماعیل07740880251
دهۆک: فەرهاد محەممەد ساڵح 07502158281
هەولێر:
سامان ئیسماعیل 07501128194
زمناکۆ سامی 07504554994
سلێمانی:
ئاوات ئەنوەر 07701528033
جمال حەمه ئیسماعیل 07701539024
دهۆک:
فەرهاد محەممەد تاهیر 07502158281
عەبدولقادر محەممەد 07504058125
گەرمیان:
جەبار مەحموود 07725318580
عەزیز کەریم 07728532265
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەدوای ئەوەدێت، لە ئێوارەی دوێنێوە(یەکشەممە، 19-11-2023) شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەگوێرەی کەشناسی، تاوەکو شەوی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
شەوی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی لە سەرجەم دامودەزگە حکومییەکان راگەیاند جگە لە فەرمانگە فریاگوزاریی و تەندروستییەکان.
رۆژی شەممە، 18-11-2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە بە نێونیشانی "هۆشداری کەشناسی" بڵاویکردەوە رایگەیاند، "لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی نێوەڕاست لەسەر هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە باران لە تەواوی ناوچەکەمان بەشێوەی مامناوەند ببارێت؛ لەکاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی ئاماژە پێکراو قووڵتر دەبێتەوە و دابارینەکە زیاد دەکات و هەندێجار هەورە برووسکەی لەگەڵدا دادەبێت."
هاوکات، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئێوارەی سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو ئێوارەی دووشەممە بە بەهێزی بەردەوام دەبێت و لە هەموو شوێنەکانیش زیاتر لە 50 ملیمەتر باران دەبارێت. بارانبارینەکە لە ئێوارەی سێشەممەوە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت."
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری هەولێر و دەوروبەری و قەزای سۆران، هەروەها سنووری پارێزگای دهۆک مەترسی لافاو هەیە. لەبارەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەشەوە گوتی، "لە ناوچە نزمەکانی ئەوێش مەترسی لافاو هەیە، بەڵام مەترسییەکان زیاتر لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەبن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ