هیوای چاکبوونەوە بۆ هاوکارمان ئاڵا شاڵی دەخوازین
رووداو دیجیتاڵ
هاوکاری خۆشەویستمان و پەیامنێری بە توانا و نێوداری تۆڕی میدیایی رووداو ئاڵا شاڵی تووشی نەخۆشی بووە. رۆژی چوارشەممە 15ـی نۆڤەمبەری 2023 لە ئەڵمانیا نەشتەرگەری بۆ کراو ئێستا لەژێر چارەسەریدایە.
ئاڵا شاڵی هەمیشە بە دڵسۆزی و دڵگەرمییەکی زۆرەوە کاری رۆژنامەڤانیی کردووە، بە لێهاتوویی خۆی پرسیارەکانی گەلی کوردستانی گەیاندوونەتە زۆر لە سەرۆکە گەورەکانی جیهان، لەبەرئەوەش هەمیشە خۆشەویست بووە لەلای هاوکارەکانی و گەلی کوردستان. ئاڵا شالی بەهۆی چالاکی و لێهاتووییەکەی خاوەن پێگەیەکی رێزلێگیراوە لەلای ئەو سەرۆک و کاربەدەستانەی ئەوروپا و کوردستان کە ئەویان ناسیوە.
هاوکارمان ئاڵا شاڵی خاوەن ئیرادەیەکی بەهێز و ورەیەکی بەرزە، ئێمە هیوادارین بە پشتیوانیی خوای گەورە و هێزی خۆی و هیواو نزای باشی گەلی کوردستان بەسەر ئەو نەخۆشییەدا سەرکەوێت و لە کاتێکی زوودا بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی و کارەکەی لە رووداو.
تۆڕی میدیایی رووداو
20ـی نۆڤەمبەری 2023