تەرمی سێ منداڵە بێسەروشوێنبووەکەی باکووری کوردستان دۆزرایەوە

20-11-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو سێ منداڵ لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە بێسەروشوێن بوون. ئەمڕۆ تیمەکانی سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا-  ئافاد تەرمەکانیان دۆزییەوە.
 
شەوی رابردوو بارانێکی بەخوڕ بەشێکی زۆری باکووری کوردستانی گرتەوە؛ بارانبارینەکە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچەی سەیدلەری شاری ئێلیهـ و سێ منداڵ کە خوشک و بران و تەمەنیان لەنێوان 3 ساڵ و 5 ساڵە لافاو بردنی. دوای هەوڵێکی زۆری لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سێ منداڵەکە دۆزرایەوە.
 
ئەکرەم جاناڵپ، پارێزگاری ئێلیهـ بەیانی ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لە ناوچەی سەیدلەر 1.5 مەتر ئاو بەرزبووەوە و ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی لافاو و رووخاندنی دیواری چەندین ماڵ.
 
ئەکرەم جاناڵپ گوتی، سێ منداڵی خێزانێک بێ سەروشوێنن و ژن و پیاوێک و دوو منداڵەکەیان لەلایەن هاووڵاتییانەوە رزگار کران و بەهۆی برینداربوونیانەوە لەلایەن تیمەکانی جەندرمەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران. 
 
بەو سێ منداڵەوە، پێنج کەس لە باکووری کوردستان لە ئەنجامی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا کە چواریان لە ئێلیهـ و ئەوی دیکەیان لە ئامەد بووە. 
 
هەر بەهۆی خراپی کەشوهەوا، پشووی خوێندن لە 16 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان راگەیێندراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بازاڕەکە دوای سووتانی.

جێگری پارێزگاری سلێمانی: دووشەممە زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکانیان وەردەگرن. گوتیشی، دووکانەکان لە پاشماوەی ئاگرکەوتنەوەکە پاککراونەتەوە.