سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە، هەریەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن سەرخۆشییان لە هەڤاڵ ئەبوبەکر کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 20-11-2022 له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى بۆ كۆچى دوايی "ئه‌بوبه‌كر حسێن هه‌ڵه‌بجه‌يی"ى باوكيان، سه‌ره‌خۆشیى له خۆيان و خێزانەکەیان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌میى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکەدا "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
هاوکات سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی لە پارێزگاری سلێمانی کردووە بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە و "هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت."
لاى خۆيه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سوپاس و پێزانينى خۆی و بنەماڵەکەیی بۆ په‌يوه‌نديى نێچيرڤان بارزانى و مەسرور بارزانی و هاوبه‌شى و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
رۆژی شەممە 19-11-2022، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ئەبوبەکر حوسێن هەڵەبجەیی، باوکی کۆچی دوایی کردووە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کاژێر 10:00 تەرمەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە بەرەو گۆڕستان لە گردی سەرچنار بەڕێبکرێت و بەخاکبسپێردرێت.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەش کردووە، "رۆژی یەکشەممە، پرسەی پیاوان و ژنان لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت."