لە شیلادزێ بەهۆی رووخانی باڵەخانەی مزگەوتێک سێ کرێکار بریندار بوون


رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی شیلادزێ لە سنووری ئامێدی بەهۆی رووخانی بەشێکی باڵەخانەی مزگەوتێک، سێ کرێکار بریندار بوون.
 
رزگار عوبێد، بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-11-2022، لە کاتی کارکردن لە مزگەوتێکی سنوورەکە، بەشێکی باڵەخانەکەی رووخا و بەهۆیەوە سێ کرێکار بریندار بوون، بەڵام تەندروستیی کرێکارەکان باشە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری ناحیەکە، رووخانی بەشێکی ئەو مزگەوتە لەکاتی سەبکردنیدا بووە. 
 
بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ دەڵێت، دوای رووداوەکە "خۆمان چووینە شوێنی رووداوەکە" و کرێکارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران، بەهۆی ئەوەی برینەکانیان سووک بووە، تەندروستیی کرێکارەکان جێگیرە.