فێستیڤاڵی گەلاوێژ؛ خەڵاتی حوسێن عارف دەدرێتە‌ رۆماننووسێكی كورد

20-11-2016
رووداو @Rudawkurdish
فێستیڤاڵەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەدەچێت
فێستیڤاڵەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەدەچێت
نیشانەکردن فێستیڤاڵی گەلاوێژ
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەژێر ناوی "ئەقڵی ئازادی نەوەیەكی رۆشنگەر" لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و کار و چالاکییەکانی ئەو فێستیڤاڵە بەردەوامە.


لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە نووسەرانی نێوخۆی باشووری کوردستان و رۆژهەڵات، نووسەر و شاعیر و رەخنەگرانی عێراق،  لوبنان، ئێران و ئەرمینیا بەشدارن و لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵیشدا قسە لەسەر جینۆسایدی کورد و ئەرمەن دەکرێت.

لەكۆتا رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژدا کە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەدەچێت، خەڵاتەكانی یەکەم و و دووەم و سێیەمی شیعر، چیرۆك ‌و لێكۆڵینەوە دابەشدەكرێن، لەگەڵ ئەمانەشدا خەڵاتی حوسێن عارف دەدرێتە‌ رۆماننووسێكی كورد. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە