گوتەبێژی یەکێتی: قۆناخی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەعدی پیرە بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە نەیتوانی لەو بنکەی دەنگدانی تایبەت (VIP) تێدا بەڕێوەدەچێت، دەنگ بدات. گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی قۆناخی دوای هەڵبژاردن گوتی، "قۆناخی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت."
 
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ئەوەی نەیتوانی لەو بنکەیە دەنگ بدات، لە وەڵامی پرسیاری رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداودا گوتی، "دەچێتە ئەو بنکەیەی دەنگەکەی خۆیی تێدایە و هەوڵدەدات لەوێ دەنگ بدات."
 
گوتەبێژی یەکێتی بە رۆژنامەنووسانی گوت، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان و "دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکار بن بۆئەوەی چۆن بانگەشە، بەبێ کێشە کۆتایی هات، هەڵبژاردنیش بەبێ کێشە ئەنجام بدرێت."
 
لەبارەی بانگەشەی تووندی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردن، سەعدی پیرە گوتی، "قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لە بانگەشە بۆچوونی یەکێتی بووە، کە ئێمە دەمانەوێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕین، ئەوە باشە، نەک ئەوەی قسەیەک بکەیت و شتێکی دیکە جێبەجێ بکەیت."
 
گوتەبێژی یەکێتی باسی لەوەش کرد، "قۆناخی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت و دەبێت هەموو لایەنەکان هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان." پێشبینی ئەوەشی کرد، رێژەی دەنگەکانی حیزبەکەی و ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمان زیاد بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە