سوودانی پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکات

20-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ستایشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکانی عێراق دەکات.
 
محەممەد شیاع سوودانی،سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانیی عێراق و سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و بەربژێرانی سەربەخۆ دەکەین، لە بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت بە ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان".
 
محەممەد شیاع سوودانی جەختی لەوەکردەوە، "بەردەوامی بژاردەی دیموکراتی بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دووپاتدەکاتەوە لەسەر رێزگرتنی بەهای دیموکراتی و باوەڕبوون بە دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات و فەراهەمکردنی بنیاتنانی دەستووری". 
 
سوودانی پێیوایە، "ئەم دەستکەوتە بەدی نەدەهات، ئەگەر قوربانیدانی عێراقییەکان نەبووایە لەپێناو ئازادی، شکۆ و سەربەخۆییان لە بڕیاریادان بۆ ژیانکردن لە نیشتمانێک کە مافی هەمووان یەکسان بێت، بێ جیاکاری بە هەموو پێکهاتەکانەوە".
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت "بەم بۆنەیەوە ستایشی هەوڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەین، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن".
 
سوودانی هیوادارە "پێویستییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق تەواو بکرێت؛ ئەوەش لەپێناو بەردەوامیدان بە کاروانی پەرەپێدان، هاوکاری، سەقامگیری و خزمەتکردنی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستاندا".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".