کۆمیسیۆن: جگە لە رێژەی 5٪ کەسی دیکە ناتوانێت بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدات

20-10-2024
مالیک محەممەد
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە هەر بنکەیەکدا 5٪ی خەڵک دەتوانن بە "تێپەڕاندن" دەنگبدەن، واتە ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە. 
 
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە رێژەی تێپەڕاندن لە 5٪ زیاترە، دوورە لە راستییەوە و بە هیچ جۆرێک گۆڕانکاری لە یاسا و رێنماییەکانمان ناکەین. بەبێ کارتی بایۆمەتری، کەس ناتوانێت دەنگ بدات. هەر ئامێرێک لە هەر بنکەیەک لە 23 کەس زیاتر بەبێ پەنجەمۆر ناخوێنێتەوە. لەو رێژەیە زیاتر کە 5٪ـە، کەس ناتوانێت بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدات."
 
نەبەرد عومەر گوتیشی، "ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە یان نەخۆشن یانیش کێشەی پێستیان هەیە، هەندێک کەس پەتاتە و لیمۆ بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە بەکاردێنن، پێم وایە پەتاتەکە باشترە؛ بۆیە ئەو ئامرازانە بەکاربێنن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن". 
 
هەر ئەمڕۆ، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە، جگە لە 5٪ـی دیاریکراو، هەرچەندە زۆریش بێت ناتوانین هیچ تێپەڕاندنێکیان بۆ بکەین و رێگەیان بدەین دەنگ بدەن، چونکە پێشتر ئەو کەسانەمان ئاگادارکردبووەوە سەردانی نووسینگەکانمان بکەن بۆ ئەوەی ئەو کێشەیان بۆ چارەسەر بکەین". 
 
جومانە غەلای دەشڵێت: "پێشتر ماوەیەکمان بۆ نوێکردنەوەی داتا و زانیاری کارتە بایۆمەترییەکان دیاریکردبوو، چەندین جار دەنگدەرانمان ئاگادارکردبووەوە کە هەر کەسێک دەزانێت کێشە لە پەنجەمۆری دروستبووە با سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆماری کۆمیسیۆن بکات بۆ ئەوەی داتای نێو کارتەکەی نوێ بکەینەوە و لە کێشەی پەنجەمۆریان بکۆڵینەوە."
 
کاژێر 07:00ـی بەیانی ئەمڕۆ، دەرگای بنکەکان بۆ دەنگدانی گشتی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی دەنگدەراندا کرایەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".