درۆنێک لە سنووری ئامێدی کەوتەخوارەوە


رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک لە گوندێکی سنووری ئامێدی کەوتەخوارەوە. بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، درۆنەکە دوای کەوتنەخوارەوەیشی، کار دەکات و تێک نەشکاوە.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، درۆنەکە کاژێر 04:00ی ئێوارە لەنێو باخی هاونیشتمانییەک لە گوندی ئیبراهیم زەلا لە نزیک ئامێدی کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
 
ئەو سەرچاوە ئەمنییە گوتیشی، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەڕی تورکیا و پەکەکە لە سنووری ئامێدی هەیە و دەنگی تەقە دەبیسترێت، بەڵام نازانرێت ئەو درۆنە، درۆنی تورکیا بووە و لە ئەنجامی ئەو شەڕە کەوتووەتە خوارەوە یان نا.
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، کاتێک هاونیشتمانییەک چووەتە نێو باخەکەی، درۆنەکەی بینیوە و هێشتا درۆنەکە کار دەکات و تێک نەشکاوە.