رووداو- هەولێر
کەسایەتییەکانی نزیک لە ئاکپارتی دەڵێن ئەگەر هەڵویستی حکومەتی ئاکپارتی لەبەرامبەر باشووری کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت ئەو پارتە هەڵبژاردنی ساڵی2019 -ی تورکیا لەدەستدەدات.
پارتی سەعادتیش حەشدی شەعبی بە داعش دەشۆپێنێت و دەڵێ لەدوای ئەوەی ئێران و عێراق جێ پێی خۆیان لە ناوچەکە قایمکرد، تورکیا بە تەنیا دەمێنێتەوە.
هەروەها جەهەپە ئاماژە بە هەڵبژاردنی تورکیا دەدات و دەڵی بەبێ پشتگیری و دەنگی کورد لە تورکیا هیچ لایەنێک ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت و هەر لایەنێک کورد لەدەست بدات دەسەڵاتیش لەدەست دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ