بەڤیدیۆ؛ شەڕی دەستەویەخەی نێوان پێشمەرگە و داعش له باشیك
رووداو - باشیك
لە پەخشی راستەوخۆی رووداو هاوەنێك لە نزیك تیمێکی رووداو كەوتەخوارەوە و شەڕی دەستەویەخە لەنێوان پێشمەرگە و چەكدارانی داعش لە میحوەری باشیك روویدا.
لە كاتی رووماڵی رووداو لە میحوەری باشیك، هاوەنێك لە نزیك تیمی رووداو كەوتەوە.
دوای كەوتنەوە خوارەوەی هاوەنەكە، شەڕی دەستەویەخە لەنێوان چەكدارانی داعش و پێشمەرگە روویدا.
هیوا حوسامەدین، كە لە شوێنی رووداوەكە بوو رایگەیاند، پێشمەرگە دەیەوێت سەرچاوەی هاوەن و تەقەكانی داعش ئاشكرابكات.
نێردراوی رووداو دەڵێت، داعش تەنیا لە رێگەی هاوەن و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە بەرگری دەكات.
هاوكات رەنجە جەمال، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو لە میحوەری باشیک رایگەیاند: پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و ئێستا شەڕ لەنێو گوندی تیسخەراپە، کە گوندێکی گەورەیە و بە دەیان ماڵی تێدایە بەردەوامە.
هەر لە میحوەری باشیك هێزی پێشمەرگە توانیویەتی گوندی "خراپەدەلیل و مەزارگەی ئیمام رەزا" کۆنترۆڵ بکاتەوە.
نێردراوی رووداو دەڵێت: ئەو گوندانەی کۆنترۆڵکراونەتەوە کوردی شەبەک و تورکمانی تێدا دەژین.