پارتی هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی پۆستەکانی بەغدا دەکات
رووداو - هەولێر
پارتی دیموکراتی کوردستان دوای هەڵوەشاندنەوەی رێکكەوتنەکەی لەگەڵ گۆڕان لەسەر پۆستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دەیەوێت پەل بۆ بەغداش بهاوێت. پارتی بەنیازە ئەو رێکكەوتنەش هەڵبووەشێنێتەوە كە لەگەڵ گۆڕان هەیەتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی بەغدا.
پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیستحقاقی پارتی بوو، بەڵام دوای نزیکبوونەوەیان لە گۆڕان، ئەو پۆستەیان پیشکەشی گۆڕان کرد و د. ئارام شێخ محەممەد پۆستەكە بەڕێوەدەبات، ئێستاش کە نێوانیان تێکچووە، پارتی دەیەوێ لەڕێی واژۆکۆکردنەوە لەنێو پەرلەمان ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، بەڵام گۆڕان هەڕەشەدەکات و دەڵێت کارێکی وا بێ وەڵام نابێت. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووش هۆشداریدەدات لە تێکچوونی یەکڕیزی کورد لە بەغدا.