نووسراو بۆ حکومەتى فیدراڵى دەکرێت بۆ هاوتاکردنى مووچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى

20-09-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

چەند نووسراوێک ئاڕاستەى ئەمیندراێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت بۆ ئەوەى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان هاوتاى بەغدا بکرێت و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لەگەڵ وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى فیدراڵ بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە.
 
جەمال کۆچەر، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "لەسەر داواى فراکسیۆنە کوردستانییەکان چەند نووسراوێک بۆ ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت بۆ ئەوەى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى لە هەرێمى کوردستان هاوتاى ئەوانە بکرێت کە لە حکومەتى فیدراڵى مووچە وەردەگرن."
 
جەمال کۆچەر گوتى: "جگە لە هاوتاکردنى مووچەى ئەوانەى چاودێریى کۆمەڵایەتى و خاوەنپێداویستى تایبەت دەیانگرێتەوە، داواش دەکرێت  هاوشێوەى پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق مووچە بۆ ئەو کەسانە ببڕدرێتەوە کە لە ماڵەوە چاودێریى خاوەن پێداویستى تایبەت دەکەن".
 
مووچەى هاوکاریى چاودێریى کۆمەڵایەتیى عێراق ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە کەمدەرامەتن و وەک پێویست تواناى دەستبەرکردنى بژێوى رۆژانەیان نییە، ئەوە جگە لە خاوەن پێداویستى تایبەت، بێ هاوژینان و چەند توێژێکى دیکە، مووچەکانیان لە 105 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە 420 هەزار دینار، ئەو کەسانەش کە لە ماڵەوە چاودێریى خاوەن پێداويستى تايبەت دەکەن، مووچەکانیان لە نێوان 170 بۆ 250 هەزار دینارە.
 
جەمال کۆچەر گوتی، بڕیارە هەفتەى داهاتوو بۆ تاوتوێکردنى ئەو بابەتە لەگەڵ ئەحمەد ئەسەدى، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى عێراق کۆببنەوە.
 
نزیکەى 90 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرێمى کوردستان هەن، مووچەکانیان لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.