لە کرماشان دەست بەسەر 84 کلاشینکۆف و دەمانچەدا گیرا

20-09-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

داواکاری گشتیی کرماشان رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری کرماشان دەست بەسەر 84 چەکی کلاشینکۆف و دەمانچەدا گیرا و چوار کەس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی چەک دەستبەسەر کران.
 
حەمیدڕەزا کەریمی، داواکاری گشتی و شۆڕشی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا لە گەرەکێکی شاری کرماشان تۆڕێکی مامەڵەکردن بە چەک هەڵوەشێنرا و چوار کەس لە ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیرکران. 
 
بە گوتەی حەمیدڕەزا کەریمی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 82 کلاشینکۆف و دوو دەمانچە، هەروەها چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاک دەستیان بەسەردا گیرا.
 
داواکاری گشتیی کرماشان رایگەیاند، دەستگیرکراوەکان پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رادەستی لایەنە ئەمنی و دادوەرییەکان کران.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.