مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆنگرەی پێنج دەکەن

20-09-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرەی پێنج، سبەی پێنجشەممە هەڵبژاردن بکەن.
 
رۆژی چوارشەممە 20-09-2023، قادر عەدۆ، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە مەڵبەند و مەکتەبەکان، هەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەم دەکرێت و هەر مەڵبەند و مەکتەبێک بەگوێرەی ژمارەی دەنگدەران نوێنەریان لە کۆنگرەدا دەبێت.
 
لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە ساڵی 2019، هەر دوو هەزار کادیرێک نوێنەرێکیان ناردە کۆنگرە، بەڵام بەوپێیەی کە ئێستا ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە کەمکراونەتەوە، نوێنەری مەڵبەندەکانیش کەمکراونەتەوە.
 
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی گوتی، "هەموو ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی پێنجەم کراون و لیستی ناوی بەربژێری مەڵبەندەکان و بازنەکانیش ئامادەن". 
 
رۆژی یەکشەممە 20-08-2023 بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە لە کەرکووک کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت، یەکشەممە 27-08-2023 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی کۆنگرە کۆبووەوە.
 
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، لە تەلاری هونەری ناوەندی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بڕیارە ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 124 کەسەوە بۆ نیوە کەمبکرێنەوە. هەروەها کۆنگرەی پێنج 600 ئەندامی دەبێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی کە لە کۆنگرە دەنگی پێویست ناهێننەوە، ئەنجوومەنێکی راوێژکارییان بۆ دروستدەکرێت و لەو ئەنجوومەنە دەبنە ئەندام.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".