کۆنفرانسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لەبارەی هەڵبژاردنی 2021 و داهاتووی عێراق

20-09-2021
گۆڤەند مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو کۆنفرانسێک لەبارەی هەڵبژاردنی 2021 و داهاتووی عێراق رێکدەخات، لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا چەند تەوەرێک لە چوارچێوەی چەند پانێڵێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
 
یەکێک لەو تەوەرانەی کە لە پانێڵی یەکەمدا، گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت: ئاستەنگەكانی بەردەم دابینكردنی ئاسایشی هەڵبژاردن دەبێت بە بەشداری هەریەک لە:
 
لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە
د.محەممەد ئیحسان، وەزیری پێشوو
سەربەست مستەفا، سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان 
 
پێش دەستپێکردنی پانێڵی یەکەم جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە قسەی بۆ بەهرۆز فەرەیدون، پەیامنێری رووداو لە هەولێر کرد و سەرەتا ئەوەی پێ راگەیاند کە لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەشداری پانێڵی یەکەم نابێت و گوتی: "بە داخەوە خێزان و منداڵەکانی تووشی رووداێکی هاتووچۆ بوونە بۆیە ناتوانێت لەگەڵمان بەشداربێت و هیوای ساغ و سەلامەتیان بۆ دەخوازین".

 

 
سەبارەت بە ئەمنیەتی هەڵبژاردن بە تایبەت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر دەڵێت: "وەک هەموو لایەک دەزانێت ئێستا ئێمە ناوەندی هاوئاهەنگیمان هەیە لە هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، چوار ناوەندی هاوئاهەنگیمان هەیە لەگەڵ دوو ناوەندی سەرەکی. هەوڵمانداوە لەڕێگەی ئەو ناوەندانەوە پلان دابنرێت بۆ ئەو ناوچانەی کە جێ مەترسین بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردن، چۆن هێزەکانی پێشمەرگە بتوانن لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لەو ناوچانە هاوئاهەنگ بن بۆ پاراستنی دەرەوەی بنکەکانی دەنگدان".
 
لە پانێڵی دووەمدا: گفتگۆ لەبارەی گۆڕانكارییەكانی سیستەمی هەڵبژاردن و رێژەی بەشداریكردنی خەڵك دەکرێت بە بەشداری هەریەک لە:
 
عەدنان عەبدولحسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوەندی رەواق
هاوڕێ‌ تۆفیق، بەڕێوەبەری پێشووی كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئارام جەمال، لە پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن
نەسرەت سۆفی، ناوەندی كوردستان بۆ توێژینەوە و راپرسی 
 
تەوەری دووەمی کۆنفرانسەکە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردن لە سنووری ناوچەكانی مادەی 140 و لە پانێڵی سێیەمدا هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، سەلاحەدین و دیالە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، بە بەشداری هەریەک لە: 
 
دژوار تۆفیق، راوێژکاری باڵا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
سیروان ئەحمەد، ئەندامی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق
حەسەن عەلاف، جێگری پارێزگاری نەینەوا 
جاسم عەتیە، جێگری وەزیری كۆچ و كۆچبەران
د. ئەیمەن عەبد عون، مامۆستا لە زانكۆی دیالە
 
تەوەری سێیەمی کۆنفرانسەکە تایبەت دەبێت بە ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان و هاوسەنگییەکانی دوای هەڵبژاردن، لە پانێڵی چوارەمدا گفتوگۆ لەبارەی دیدگای لایەنە جیاوازەكان بۆ قۆناخی دوای هەڵبژاردن دەکرێت بە بەشداری هەریەک لە:
 
مەحموود محەممەد، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان
محەممەد ئەلغەزی، ئەندامی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق
عەبدولحسێن زیرجاوی، ئەندامی سەرکردایەتیی رێكخراوی بەدرو پەرلەمانتاری پێشوو
د. دەرباز محەممەد، وەزیری پێشوو، رێگەپێدراوی هاوپەیمانیی كوردستان
مەنسور مەرعید، پارێزگاری پێشووی نەینەوا، سەرکردە لە هاوپەیمانیێتی پەیمانی نیشتمانی 
 
دوا تەوەری کۆنفرانسەکەش تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی 2021 و داهاتووی عێراق، لە پانێڵی پێنجەمدا گفتوگۆ لەبارەی روانگەی دەرەكی بۆ عێراقی دوای هەڵبژاردن دەکرێت بە بەشداری هەریەک لە:
 
ئەحمەد ئویساڵ، بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئۆرسام- توركیا 
محەمەد ئەلحوسێنی، شرۆڤەکاری سیاسی ئوردنی
د.عەلی ئەکبەر ئەسەدی، لێکۆڵەری ئێرانی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە