لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتن بە چەکی بێ مۆڵەت، دەستگیردەکرێن

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، له ‌دوو چالاكیی‌ جیادا مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناو شار رۆژئاوا - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار، سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ "کڕین و فرۆشتنیان" به ‌چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌ و نایاساییه‌وه‌ كردبوو.
 
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ دوو تۆمه‌تبار کڕین و فرۆشتن‌ به ‌چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌ و نایاساییه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستیپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن.
 
له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئەو دوو تۆمەتبارەشدا، وەکو پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "ده‌ست به‌سه‌ر دوو چه‌ك له ‌جۆری‌ ده‌مانچه‌دا گیراوە".
 
هاوکات مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكی‌ دیكه‌یان ده‌ستگیركردووە كه‌ بە هەمان شێوە کڕین و فرۆشتنی‌ به ‌چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌ و نایاساییه‌وه‌ كردووە و له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئەو تۆمه‌تباره‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر دوو چه‌ك له ‌جۆری‌ ده‌مانچەدا‌ گیراوە.
 
هه‌ رسێ تۆمه‌تبارەکە بە ناوەکانی (ك. ر. ع) و (ئ. ج. ر) و (هـ. ح. ر) به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 3/21 لە یاسای چه‌ك راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.