گالەری

 
وێنەکان: شاڵاو قەرەداخی و نایف رەمەزان
 
ئەمڕۆ دووشەممە 20-09-2021 لەژێر چاودێریی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان 14ـیەم پێشانگەی ترێ و هەنگوین لە دهۆک دەکرێتەوە، بڕیارە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش سەردانی پێشانگەکە بکات.
 
35 جووتیار بەشداریی لە پێشانگەکە دەکەن. چەندین جۆری جیاوازی ترێ پێشاندەدرێت لەگەڵ هەنگوین کە 15 هەنگەوان تێیدا بەشدارن. 
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخداری دهۆک ساڵانە 35 هەزار تۆن ترێ لە دهۆک بەرهەمدەهێنرێت و 87 جۆری هەیە.