رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمێگای کردووەتە ئامانج و بە گوتەی شانەی راگەیاندنی هێزە سەربازییەکانی عێراق، "سێ ئەندامی پەکەکەی کردووەتە ئامانج".
رووداوەکە ئەمشەو کاژێر 09:30 خولەکی روویداوە پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بگاتە مەزارگەی شەرفەدین لە باکووری شنگال.
راگەیێندراوەکەی شانەی راگەیاندنی هێزە سەربازییەکانی عێراق ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئەو سێ کەسەی نێو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە یاخود نا.
پێشتر خودێدا چوکی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، تەقینەوەیەک کیلۆمەترێک لە مەزارگەی شێخ شەرفەدین روویداوە و "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
شاهێدحاڵێکیش لە شوێنی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "ئەو کاتەی کە تەقینەوەکە روویدا ئێمە لە نزیکی رووداوەکە بووین، بەڵام نەمانزانی چۆن تەقیوەتەوە. لە ئۆتۆمبێلەکەشدا هیچ سەرنشین و شۆفێرێکی تێدا نییە."
شاهێدحاڵێکی دیکەش سەبارەت بە کاتی تەقینەوەکە گوتی، "ئێمە تەنیا گوێمان لە دەنگێکی بەهێز بوو و دواتر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. ئەو تەقینەوەش نامەیەکە بۆ ئێمە و دەیانەوێت بمانترسێنن، بەڵام ئێمە لە هیچ ناترسێین و مرۆڤ هەر جارێک دەمرێت."

حەیدەر شەشۆ: هیچ کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووە
حەیدەر شەشۆ، بەرپرسی هێزەکانی پاراستنی ئێزدخان بەشداری کۆڕۆژی رووداوی کرد و لەبارەی رووداوەکە گوتی " ئەوەی حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە لەبارەی ئەوەی کە فڕۆکەی تورکیا بۆردوومانی کردووە راست نییە، چونکە هیچ کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووە و ئۆتۆمبێلەکەش لەوێ وەستێندراوە و دواتر تەقیوەتەوە."
بەرپرسی هێزەکانی پاراستنی ئێزدخان ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئەو رووداوە نامەیەک بووە بۆ ئێمە، چونکە خەڵک دەگەڕێنەوە ناوچەکان و دەیانەوێت دۆخی ئەمنی ناوچەکە تێکبدەن.

حەیدەر شەشۆ راشیگەیاند، کە رەنگە هەندێک هێز هەبن ئەو کارەیان کردبێت و ویستویانە دۆخی شنگال تێکبدەن، "بەڵام تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواونەبن، ئێمە ناوی هیچ هێز و لایەنێک ناهێنین و دواتر وردەکاریی و چۆنییەتی رووداوەکە بڵاودەکەینەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ